د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، لەسەر رێککەوتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سوریا راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و پێشوازی لە رێککەوتنەکە دەکات ، ئاماژەی بەوەکردوە، بە گرنگیەوە لێی دەڕوانین بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان و  سەقامگیری ناوچەکە .

سەرۆک کۆمار جەختیکردوەتەوە، جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە بە کردەیی دەبێتە سەرەتایەک بۆ مسۆگەرکردنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان لە دەستووری هەمیشەییدا.

 لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، ئومێد دەکات ئەم رێککەوتنە ببێتە بناغەیەک بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی و گەشەسەندن و کۆتاییهێنان بە شەڕ و ماڵوێرانی لە سەرجەم ناوچەکانی سوریا.