سەرۆک کۆماری عیراق کارنامەی ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی وەرگرت
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد، کارنامەی باڵیۆزانی هەر یەک لەدەوڵەتی ڤاتیکان، مۆنسینۆر میرۆساڤ ستانسلاڤ فاخۆڤسکی، کۆماری ئازەربایجان، ئێلدار نادر ئۆگلو سەلیمۆڤ، دەوڵەتی فەلەستین، سەمەر عەبدولڕەحمان عەوەزوڵڵای وەرگرت.
لەڕێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی دەرەوە شۆڕش خالید سەعید ، سەرۆک کۆمار بەجیا پێشوازی لە باڵیۆزە نوێیەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکە دیپلۆماسییەکانیان کە دەبێتە هۆی پتەوکردنی دۆستایەتی و پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عیراق و وڵاتەکانیان لەبوارە جیاجیاکاندا و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەکات.
له میانی دیدارەکاندا سەرۆک کۆمار جەختی لەپابەندبوونی عیراق کردەوه بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی هاوسەنگ لەسەر بنەمای رێزگرتن لەسەروەری دەوڵەتان و دەستورنەدان لەکاروباری ناوخۆیان و بەشداریکردن له چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە وجیهان .
لەلای خۆیانەوە باڵیۆزە نوێیەکان سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆیان بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە دەربڕی و جەختیان لەپەرۆشییان کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عیراق و وڵاتەکانیان و فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەش لەبارەی پرسە هاوبەشەکان. هەروەها هیوای پێشکەوتن وخۆشگوزەرانی زیاتریان بۆ عیراق و گەلەکەی خواست.













