سەرۆک کۆمار پێشوازی لەباڵیۆزی عەرەبستانی سعودی دەکات
سام
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی کانونی دووەم 2026، لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە عەبدولعەزیز ئەلشەمەری، باڵیۆزی عەرەبستانی سعودی لە عیراق.
لەمیانەی دیدارەکەدا باس لەپەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوکردنیان لەبوارە جیاجیاکاندا لەگەڵ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەش.
هەروەها گفتۆگۆ لەبارەی پێشهاتە هەنوکەییەکانی ئێستای ناوچەکە و جیهان بەتایبەتی دوایین پێشهاتەکانی سوریا کرا، سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی رەچاوکردنی دیالۆگ و هێورکردنەوەی قەیرانەکە و مسۆگەرکردنی پاراستنی هاووڵاتیانی سیڤیل کردەوە، هاوکات بەڕێزیان دوپاتی لەگرنگی پشتیوانیکردنی هەوڵەکان کردەوە بەئامانجی گەیشتن بەسەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی سووریا و پاراستنی مافی سەرجەم پێکهاتەکان.
سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە عیراق بەردەوامە لە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە پاراستنی دەستکەوتە بەدەست هاتووەکان و ئاماژەشی بەوەدا که ئەو رێکخراوه تیرۆریستیه مەترسیی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکه دروست دەکات و داوای گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری ئەمنی و هه واڵگریی لەو بارەیەوه کرد.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی سعودی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەرۆشی سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ پەرەپێدانی هاریکاری دووقۆڵی لەبوارە جیاجیاکاندا، هاوکات دووپاتی لە پاڵپشتی عەرەبستانی عەرەبی بۆ هەموو ئەو دەستپێشخەرییانەی بەئامانجی گەیشتن بەسەقامگیری لەناوچەکەدا کردەوە.



