د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق بەهۆی کۆچی دوایی هادی حوسێنی سیستانی، سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی دەکات و دەڵێت: کۆچکردوو ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتکردنی ئاینەکەی، ئەو زانایەک بوو، لە ژێر دەستی زانایانی ناودار و گەورە خوێندوویەتی و لە هەگبەی پڕ لە زانستیدا، زۆرێک لە کەسایەتییە دیارەکان لێوەی فێربوون.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆماری عیراق... 

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

سەماحەتی ئایەتوڵڵا سەید عەلی حوسێنی سیستانی، سایەو سێبەرت پڕ بەرەکەت بێت

سڵاو و سەلامی خودای گەورەتان لێ بێت. بە خەمێکی قووڵ و ناسۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا سەید هادی حسێنی سیستانیمان پێگەیشت، ڕۆحی شاد بێت و خودای گەورە گیانی ئارام و بەربەزەیی خۆی بخات. کۆچکردوو ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتکردنی ئاینەکەی، ئەو زانایەک بوو، لە ژێر دەستی زانایانی ناودار و گەورە خوێندوویەتی و لە هەگبەی پڕ لە زانستیدا، زۆرێک لە کەسایەتییە دیارەکان لێوەی فێربوون و لە زانستەکەی سوودمەند بوون، هاوکات جێپەنجەیەکی زانستی نەسراویان لەسەر ئایین و ئەکادیمی و قوتابخانە ئاینییەکان بەجێهێشتوە.

لەم کۆستە گەورەدا، لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە کە سەبووری و دڵنەوایی بە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەت ببەخشێت، و بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

إنا لله وإنا إليه راجعون

د.لەتیف جەمال ڕەشید،

سەرۆک کۆمار