سەرۆک کۆمار بەشداری لەڕێوڕەسمی ئاهەنگی کردنەوەی سەرۆکایەتی قوبرس بۆ ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا دەکات
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە، لەنیقۆسیا بەشداری رێوڕەسمی ئاهەنگی کردنەوەی سەرۆکایەتی قوبرس بۆ ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا، لەسەر بانگهێشتی هاوتا قوبرسییەکەی کرد.
سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەم لە لایەن سەرۆکی قوبرس نیکۆس خریستۆ دۆلیدیس و خاتو فلیپا کارسێرا دولیدیس پێشواییان لێکرا.
لەڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک سەرۆکی دەوڵەت و حکومەت و سەرۆکی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادەبوون.
بەشداری عیراق دووپات کردنەوەی پابەندبوونی بە پاڵپشتیکردنی هاریکاریی هەرێمی و نێودەوڵەتی و تیشک خستنە سەر ئامادەبوون وپێگەی لە کۆڕبەندییە نێودەوڵەتییەکاندا دەکاتەوە.











