سەرۆك كۆمار و خانمی یەكەمی عیراق لە قوبرس بەشداری دەكەن لە رێوڕەسمی کردنەوەی سەرۆکایەتی قوبرس له ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا  و لەلایەن سرۆکی ئەو وڵاتەوە پێشوازیان لێکرا.

د.لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، لەسەر بانگهێشتی رەسمی نیكۆس كریستۆدۆلیدس سەرۆكی قوبرس، بە سەردانێك گەیشتنە نیقۆسیای پایتەختی قوبرس و لە لەلایەن سەرۆكی ئەو وڵاتە و ژمارەیەك سەرۆكی وڵاتانی ئەوروپا و عەرەبی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە پێشوازییان لێكرا.

سەرۆك كۆمار و خانمی یەكەمی عیراق لە نیقۆسیا بەشداریانكرد لە رێوڕەسمی وەرگرتنی سەرۆكایەتی قوبرس لە ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا.

بڕیاریشە، لە پەراوێزی سەردانەكەیان بۆ قوبرس، سەرۆك كۆمار و خانمی یەكەمی عیراق چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا ئەنجام بدەن.