ئەمڕۆ چوارشەممە، دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق، بەسەردانێکی رەسمی و لەسەر بانگهێشتی نیکۆس کریستۆدۆلیدس، سەرۆکی قوبرس، بەرەو نیکۆسیای پایتەختی قوبرس بەڕێکەوتن.

سەردانەکە بەمەبەستی بەشداریکردنە لە رێوڕەسمی کردنەوەی سەرۆکایەتیی قوبرس لە ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا، کە ژمارەیەک سەرۆکی دەوڵەتان، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەوروپا تێیدا بەشدار دەبن.