د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە بەغداد پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق کرد و جەختیان لە گرنگیی پابەندبوون بە چوارچێوە دەستورییەکان کردەوە.

لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی شایستە نیشتمانییەکانی داهاتوو کرا، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە وڵاتدا.

هەر لە دیدارەکەدا، جەخت لە پێویستیی یەکڕیزی و هاوکاریی نێوان سەرجەم هێزە نیشتمانییەکان کرایەوە بۆ روبەڕووبونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی لەم قۆناغەدا روبەڕووی عیراق و ناوچەکە دەبنەوە.