سەرۆک کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران کرد
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ لەکۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە موحەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران.
لەمیانی دیدارەکەدا باسیان لەچۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئاسۆی هاوکاری لەبوارە جیاجیاکاندا کرد بۆ خزمەتکردنی خواستەکانی دوو گەلی دۆست.
هەر لە دیدارەکەدا باس لەدوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان کرا، جەختیش لەگرنگی بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ بۆ چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەکەدا کرایەوە.





