د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق : رۆڵی دیاری میدیایی کوردسات بەرز دەنرخێنین لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەی کوردی و عیراقیدا
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، پەیامیکی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگاکە کردوە و تێیدا هاتووە؛ بەو ئومێدەین ئەم کاروانە میدیاییە گەشاوەیە لە کایەی میدیای عیراقیدا بەردەوامی هەبێت
دەقی پەیامەکە
بەڕێزان بەڕێوەبەرو کارمەندانی کەناڵی کوردساتی ئەزیز
جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی ستافی کەناڵی ئاسمانیی کوردسات دەکەین بەبۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی، بەو ئومێدەی ئەم کاروانە میدیاییە گەشاوەیە لە کایەی میدیای عێراقیدا بەردەوامی هەبێت.
لەکاتێکدا پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە بەردەوامە و لێهاتووییە پیشەییەتان لە گەیاندنی پەیامە میدیاییەکەتان لێ دەکەین، ڕۆڵی دیارتان بەرز دەنرخێنین لە خزمەتکردنی پرسەکانی کۆمەڵگەی عێراقی و کوردستانی و چەسپاندنی بەهاکانی هۆشیاری و بەرپرسیارێتی، و گواستنەوەی ڕاستییەکان بە پیشەییبوون و پابەندبوونەوە.
هەموو ساڵێک بە خۆشی، بە هیوای درەوشانەوەی بەردەوام و داهێنان و بەخششی زیاتر بۆ ئێوەی بەڕێز
د.لەتیف جەمال رەشید
سەرۆک کۆماری عێراق



