د. لەتیف رەشید، پەیامێکی پیرۆزبایی یاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانو  دوو جێگرەکەی دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا و ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران یەکەم ئەرکی دەستووری خۆی لە وادەی خۆیدا جێبەجێ کرد.

د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دوو جێگرەکەی دەکات  و هیوای سەرکەوتنیشیان بۆ دەخوازێت لە ئەرکەکانیاندا.

لە پەیامەکەدا هاتووە؛ ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران  یەکەم ئەرکی دەستووری خۆی لە وادەی خۆیدا جێبەجێ کرد و ئەمەش جەخت لەسەر هەستی قووڵی بەرپرسیارێتی نیشتمانی دەکاتەوە، کە سەرکردەکانی  لایەنە سیاسییەکان و ئەندامانی بەشەرەفی  نوێنەران هەستی پێدەکەن.

د. لەتیف رەشید ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆڵی یاساداناندا گرنگە و خەڵک چاوەڕێی ئەوە دەکەن، کە ئەم ئەرکە چاودێرییە بە شێوەیەکی گونجاو جێبەجێ بکەن، چونکە ئەزموونێکی دیموکراسی راستەقینە مەحاڵە بەبێ ئەنجومەنێکی نوێنەرانی راستەقینە، کە توانای چاودێریکردنی ئەدای دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەستنیشانکردنی کەموکوڕییەکان و لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران هەبێت.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، سەرۆک کۆمار هیوای سەرکەوتن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەخوازێت  لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیامدا.