د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هاندەرانی دەکات بەبۆنەی دەستنیشانکردنی هاندەرانی زاخۆ لەلایەن فیفاوە وەک باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار...........

بەڕێزان سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ

پیرۆزباییی گەرمتان لێدەکەین بە بۆنەی دەستنیشانکردنی  هانده‌رانی دڵسۆزی یانەی زاخۆ له‌لایه‌ن فیفاوه‌ وەک باشترین و کاریگەرترین هانده‌ر لەسەر ئاستی جیهان.

ئەم دەسکەوتە، تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکوو شانازییە بۆ تەواوی بزووتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عیراق.

هیوای سەرکەوتن بۆ یانەی زاخۆ و سەرجەم یانەکانی کوردستان و عیراق و هاندەرانیان ئەخوازم  لە پێناو پێشخستنی وەرزش و چەسپاندنی گیانی ئاشتی و برایەتی لە نێو کۆمەڵانی خەڵکدا.

 

شاد و سەرکەوتو بن