سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی روسیا کۆبووەوە
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، لە پەراوێزی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی و رێوشوێنی دروستکردنی متمانە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست (IFBC) لە عیشقئاباد پایتەختی تورکمانستان لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەچوو ، باس لە ئاسۆی هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و ئەو رێوشوێنانە کرا کە پێویستە بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن لەسەر بابەتەکانی بەرژەوەندی هاوبەش.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە، لە گرنگی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی سیاسی و دانیشتنەکانی راوێژکاری بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنە دووقۆڵییەکان و یاداشتی ئیمزاکراو لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرا لە بەر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی کە لە ناوچەکەدا رودەدەن و پەرەسەندنی ئاستەنگەکانی پەیوەست بە ئاسایش و سەقامگیری.
هاوکات رێککەوتن کرا لەسەر درێژەدان بە راوێژکاری و هەماهەنگی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵەنگارییانە بە شێوەیەک کە ئاشتی و سەقامگیری بپارێزێت.




