سەرۆکایەتی کۆماری عیراق، لەسەر بارانبارینی بەخوڕ و هەڵسانی لافاو لە چەند ناوچەیەکی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وێرای دڵتەنگی و هوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان، داواش دەکات حکومەتی فیدڕاڵ هەماهەنگی بکات لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ بەهاناوەچونی هاووڵاتییان .

سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاندوە،  لە نزیکەوە چاودێری دۆخی گەلەکەیان دەکەن لە هەرێمی کوردستان دوای ئەو لافاو و بارانبارینە بەخوڕانەی کە چەند ناوچەیەکی گرتەوە، بەداخەوە جگە لە زیانی مادیی زیانی گیانی و برینداری لێکەوتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ وێڕای دەربڕینی دڵتەنگی قووڵی ئەم روداوە دڵتەزێنانە، هاوسۆزی تەواوی سەرۆکایەتی کۆمار دووپات دەکەنەوە لەگەڵ کەسوکاری قوربانیەکان، لەگەڵ هەموو ئەو هاووڵاتیانەی کە زیانی ماددییان بەرکەوتووە.

داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی فیدراڵی دەکات، کە دەستبەجێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکەن بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاری پێویست، هەروەها هەوڵەکانی فریاگوزاری خێراتر بکەن و هاووڵاتییان بپارێزن.

 

دەقی راگەیەندراوەکە


ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دۆخی گەلەکەمان دەکەین لە هەرێمی کوردستان دوای ئەو لافاو و بارانبارینە بەخوڕەی کە چەند ناوچەیەکی گرتەوە، بەداخەوە زیانی گیانی و برینداری لێکەوتەوە، هەروەها زیانی ماددی بەرچاوی لێکەوتەوە.

وێڕای دەربڕینی دڵتەنگی قووڵی خۆمان بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە، هاوسۆزی تەواوی سەرۆکایەتی کۆمار دووپات دەکەینەوە لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان و بریندارەکان، و لەگەڵ هەموو ئەو هاووڵاتیانەی کە زیانی ماددییان بەرکەوتووە.

هەروەها داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی دەکەین کە دەستبەجێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکەن بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاری پێویست، هەروەها هەوڵەکانی فریاگوزاری خێراتر بکەن و هاوڵاتییان بپارێزن.

خوای گەورە قوربانیان بەر بەزەیی خۆی بخات و ئارامی بە کەسوکاریان  ببەخشێت، هیوای هەر چی زووە بۆ چاکبونەوەی برینداران دەخوازین. 
خوای گەورە عێراق و گەلەکەی لە هەموو زیانێک بپارێزێت.

سەرۆکایەتی کۆمار
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥