سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوان دەکات
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی بەغداد، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلموبەرقع، وەزیری وەرزش و لاوان کرد.
لەسەرەتای دیدارەکەدا وەزیر پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد بەهۆی کۆچی دوایی براکەی، خوالێخۆشبوو شەماڵ رەشید، لەخودای مەزن پاڕایەوە کە بەڕەحمەتی خۆی لێی خۆشبێت و سەبوری خانەوادەکەیشی بداتەوە.
هەر لەمیانەی دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی سیاسیی و ئەمنی وڵات و راوێژ و گفتوگۆکانی نێوان فراکسێۆنە سیاسییەکان کرد بۆ یەکلاییکردنەوەی شایستە دەستوورییەکان لە ماوەی دیاریکراودا.
هەروەها تاوتوێی دیارترین بەرنامەکانی گەشەپێدانی کەرتی گەنجان و وەرزشییان کرد و جەختیان لە پێویستی پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانە کردەوە کە ئامانجیان پەرەپێدانی گەنجانە .



