سەرۆک کۆمار پێشوازی لەباڵیۆزی فەرەنسا کرد
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە پاتریک دورێل باڵیۆزی کۆماری فەرەنسا لەعیراق کرد.
لەسەرەتای دیدارەکەدا باڵیۆز پرسەو سەرەخۆشی لەسەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی برای خوالێخۆشبووی شەماڵ رەشید.
هەر لە دیدارەکەدا باس لەدوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عیراق و فەرەنسا سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکان و چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری لەبوارە جیاجیاکاندا کرا، بەجورێک کەبەشداری بکەن لەپتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.





