سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ لە بەغداد، چاوی کەوت بە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.
لەسەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار پێزانینی خۆی بۆ هەستی دڵسۆزانەی مالیکی دەربڕی بۆ هاخەمی وسەرەخۆشیان بۆ کۆچی دوایی برای د. لەتیف رەشید ، خوالێخۆشبوو شەماڵ رەشید.
لەدیدارەکەدا باس لە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان و گفتوگۆی بەردەوامی نێوان هێزە نیشتمانی و فراکسیۆنەکان کرا ، بۆ داڕشتنی دیدێکی هاوبەش کە ببێتە مایەی یەکلاییکردنەوەی شایستە دەستورییەکان لە ماوەی دیاریکراودا.




