سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆدەبێتەوە
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشیدی سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەید عەمار حەکیم ، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبوەوە و دواین پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەکان و دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێ، کە کەتوانای جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و جێبەجێکردنی خواستەکانی هاووڵاتیانی هەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، د.لەتیف رەشیدی سەرۆک کۆمار لە بەغداد، لەگەڵ سەید عەمار حەکیم ، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ عەمار حەکیم بۆ بەشداریکردنی لە پرسەی برای بەڕێزیان خوالێخۆشبوو شەماڵ جەمال رەشید
دواتر باسیان لەدوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان و دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان فراکسێۆنە سیاسییەکان کرد، بۆ گەیشتن بە کۆدەنگییەک کەڕێگە خۆش بکات بۆ جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان لەچوارچێوەیەکی روون و بەرپرسیارانەدا.
هەر لە دیدارەکەدا، جەختیان لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی و پاڵپشتیکردنی گفتوگۆی بنیاتنەر کردەوە بۆ دڵنیابوون لەپێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کەتوانای جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و جێبەجێکردنی خواستەکانی هاووڵاتیانی هەبێت.






