سەرۆکایەتی کۆمار بە توندی ئیدانەی هێرشە قێزەونەکەی سەر کێڵگەی گازی سروشتی دەکات
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاندوە بە توندی ئیدانەی هێرشە قێزەونەکەی سەر کێڵگەی گازی سروشتی کۆرمۆر لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات کە لە ئەنجامدا زیان بە دابینکردنی وزە لە هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی سەرتاسەری وڵات کەوتووە.
سەرۆکایەتی کۆمار راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە، ئیدانەی ئەو هێرشە قێزەونە دەکەین کە کراوەتە سەر کێڵگەی گازی سورشتی کۆرمۆر و ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم تاوانە نەفرەتییە هەوڵێکی نائومێدانەیە بۆ بەئامانجگرتنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی کە لە وڵاتدا بەدەست هاتووە و تێکدانی ئابووری نیشتمانی و هاندانی ئاژاوەگێڕییە.
جەختیشیکردوەتەوە لەم پێوەندییەدا جەخت لەسەر پێویستی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە و ورد بۆ ئەم هێرشە و ئاشکراکردنی هەلومەرجەکانی دەکەنەوە.
داواش لە هەموو هێزە سیاسییەکان دەکەن یەکبگرن و پێکەوە کار بۆ بەرژەوەندی باڵای وڵات بکەن و هەر هەوڵێک بۆ هاندانی توندوتیژی و ئاژاوە پووچەڵ بکەنەوە.



