سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلعەزم کرد
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازیکرد لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلعەزم کە بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو، شەماڵ جەمال ڕەشیدی برایەوە، سەرەخۆشی لە بەڕێزیان کرد.
لەدیدارەکەدا باس لەدوایین پێشهاتەکانی وڵات و ئەو دیالۆگە چڕانەی لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا بەڕێوەدەچن بۆ لێکنزیکردنەوەی بیروڕاکان و گەیشتن بە کۆدەنگی یەک لەبارەی پێشینەکان بۆ قۆناغی داهاتوو.
بەڕێزیان جەختی لەگرنگی یەکخستنی هەڵوێستەکان و هەماهەنگی هەوڵەکان کردەوە بۆ گەیشتن بەو لێکتێگەیشتنانەی کەڕێگە خۆشکەرن بۆ تەواوکردنی بنەما دەستورییەکان و پاڵپشتی لە پێکهێنانی حکومەتێکی کاریگەر بکات کەتوانای بەڕێوەبردنی ئاڵنگارییەکانی ئەم قۆناغە و بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراقی هەبێت.
لەلای خۆیەوە بەڕێز ئەلسەمەڕائی، پابەندبوونی هاوپەیمانی ئەلعەزمی دووپاتکردەوە بۆ پشتیوانیکردن لەو هەوڵانەی کەدەدرێن بۆ بەدیهێنانی کۆدەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و بەشداریکردن لەتەواوکردنی دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت بەگوێرەی ماوە دەستورییە دیاریکراوەکان.



