سەرۆک کۆمار پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی کرد
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغداد، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، پێشوازیکرد لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، عادل عەبدولمەهدی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد بەهۆی کۆچی دوایی (شەماڵ رەشید)ی برایەوە و هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان لەم کۆستەدا دەربڕی.
هەروەها تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی رەوشی سیاسیی وڵات کرا و جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ نیشتمانییەکان لەنێوان هێزە جیاوازەکاندا کرایەوە، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی تەواوکردنی مافە دەستورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتییانی هەبێت و سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و ئەمنی لە وڵاتدا بچەسپێنێت.



