د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان پێگەیشت، کە تێیدا پرسە و سەرەخۆشی گەرمی بۆ  سەرۆک کۆمار بەبۆنەی ماڵئاوایی برای کۆچکردوویەوە، شەماڵ رەشید دەربڕی.

سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوتا لوبنانییەکەی دەربڕی بۆ ئەو هەستە برایانە و هیوای بەردەوامیی پێشکەوتن و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی لوبنان خواست.

هاوکات لەپەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە خرایە ڕوو، کە تیایدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیشیان لەگرنگی بەردەوامی راوێژ  و هەماهەنگی کردەوە بە جۆرێک کە خزمەتی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکات.