سەرۆک کۆماری عیراق سوپاس و پێزانین ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات بۆ هاوخەمی و سەرەخۆشییەکانیان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا شەماڵ رەشیدی برای.

دەقی بەیاننامەکەی سوپاس و پێزانینی د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق

بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی ئاراستەی سەرۆکی پارتەکانی هەرێم و نوێنەرانی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان و گەورە و شێخەکانی عەشایەر و سەرجەم کەسایەتییە نیشتمانی و کۆمەڵایەتییەکان دەکات، بۆ هاوخەمی و سەرەخۆشییەکانیان بۆ کۆچی دوایی براکەی (خودا لێی خۆش بێت).

بەشداریتان لە پرسەکەدا چ بە ئامادەبوون بێت یان پەیوەندی کردن یان لە ڕێگەی پەیامەوە بێت، هەڵوێستێکی بەنرخ بوو کە بەها ڕەسەنەکانی گەلی کوردستان و ڕۆحی هاوپشتی مرۆیی کە هەموومان شانازی پێوە دەکەین، بەرجەستە دەکات.

سەرۆک کۆمار کۆتایی هاتنی پرسەکە لە پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنێت، و بڕیارە رۆژی چوارشەممە 19ـی11ـی2025 لە بەغدادی پایتەخت مەجلیسی فاتحە بەڕێوەبچێت، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و هەمووتان بپارێزێت و بەردەوامی بە ئاسایش و تەندروستیتان بدات.

بەرزترین ڕێز و پێزانینم قبوڵ بفەرموون.