مامۆستا شەماڵ جەمال رەشید، برای دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، رۆژی چوارشەممە، 12ی 11ی 2025، لە وڵاتی سوید کۆچی دواییکرد.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، 14ی 11ی 2025، یەکەم رۆژی پرسەکەی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت و دواتر لە بەغداش پرسەی بۆ دابنرێت.

بەرنامە و کاتی پرسەکەی لە سلێمانی و بەغداد:

لە شاری سلێمانی:

  • ئەمڕۆ هەینی 14ی 11ی 2025: لە مزگەوتی شێخ فەرید، لە سەعات 1:00ی پاشنیوەڕۆ تا 5:00ی ئێوارە.

  • رۆژانی شەممە و یەکشەممە 15و 16ی مانگ: لە هۆڵی نیعمەت خان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد (قرگە)، لە سەعات ١٠:٣٠ی بەیانی تا 6:00ی ئێوارە.

لە شاری بەغدا:

  • رۆژی چوارشەممە 19ی 11ی 2025: لە هۆڵی "البرار" لە ئەلجادریە، لە سەعات 2:00ی پاشنیوەڕۆ تا 5:00ی ئێوارە (تەنها بۆ یەک رۆژ).