سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەزیری ناوخۆ دەکات و جەخت لە تەواوکردنی ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکاتەوە
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ یەکشەممە ، سەرۆک کۆمار د.لەتیف رەشید، لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە بەڕێز عەبدولئەمیر شمەری، وەزیری ناوخۆ کرد و تاوتوێی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن و دڵنیابونەوە لەسەرکەوتنی کرا.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو و رێگاکانی دڵنیابوون لە سەرکەوتنی کرا، بە شێوەیەک کە رێڕەوی دیموکراسی لە وڵاتدا بەهێزتر بکات.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی دابینکردنی کەشێکی ئارام و جێگیر کرد، تا هەڵبژاردنەکان و بەکارهێنانی مافی دەستووری هاووڵاتیان لە دەنگداندا زیاتر ئازادی و شەفافیەت لە وڵاتدا مسۆگەر بکەن.
هەروەها جەختی لە گرنگی رۆڵی وەزارەتی ناوخۆ لە پاراستنی ناوەندەکانی هەڵبژاردن و دڵنیابوون لە پڕۆسەی دەنگدان لە رێگەی جێبەجێکردنی پلانێکی ئەمنی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەدا کردەوە بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان.
لەلای خۆیەوە، بەڕێز وەزیری ناوخۆ پلانی تایبەتی وەزارەتەکەی بۆ پاراستنی ناوەندەکانی دەنگدان و پاراستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن خستەڕوو، جەختی لەسەر ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و بە شێوەیەک کە هەڵبژاردنەکان لە کەشێکی ئەمنی و رێک و پێکدا بەڕێوەبچن.



