سەرۆک کۆماری عیراق پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی شێخ بەشیر نجفی دەکات بەهۆی کۆچی دوایی براکەی و دەڵێت، لە خوای گەورە داواکارین کە کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
دەقی پرسەنامەکە...
پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بەڕێز مەرجەعی ئاینی شێخ بەشیر نجفی دەکەین بەبۆنەی کۆچیدوایی براکەی زانای بەئەمەک شێخ نەزیر حوسێن خوا لێخۆشبێت کە ژیانی تەرخانکردبوو بۆ خزمەتی زانست و گەلەکەی و هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ بڵاوکردنەوەی هزری ئاینی و چاکسازی
لە خوای گەورە داواکارین کە کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامی و سەبوری بە کەسوکار و خۆشەویستانی ببەخشێت.
إنا لله وإنا اليه راجعون
د. لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆمار
22-10-2025



