سەرۆک کۆمار سەردانی مۆزەخانەی عیراق دەکات
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 8-10-2025 سەردانی مۆزەخانەی عیراقی لە بەغداد کرد.
سەرۆک کۆمار گەشتێکی بەناو هۆڵەکانی مۆزەخانەکە و بەشە جیاوازەکان کرد و گوێی لە روونکردنەوەیەکی وردی هەوڵە نیشتمانییەکان بوو بۆ وپاراستنی شوێنەوار و ئەو شوێنەوارانەی دۆزراونەتەوە.
لە میانەی سەردانەکەیدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە پاراستنی ئەم کەلەپورە بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و ئەخلاقییە کە پێویستی بە هاریکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە حکومی و کۆمەڵایەتییەکان هەیە، هەروەها بریتیە لە گەیاندنی هۆشیاری لەبارەی گرنگی مێژوو وەک رێنمایی و خاڵی دەستپێک بۆ گەلان بەرەو خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن.
سەرۆک کۆمار ستایشی هەوڵەکانی ئیدارە و ستاف و کارمەندانی مۆزەخانەکەی کرد لە پاراستنی ئەم کەلەپورە مرۆییەدا، جەختیکردەوە لە گرنگی پشتگیریکردن و بەهێزکردنی مۆزەخانە بە نوێترین شێوازەکانی نۆژەنکردنەوە و بەڵگەنامەکردن و نمایشکردن.












