د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد، کارنامەی ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی  لەعیراق وەرگرت، کە پێکهاتبوون لە باڵێۆزانی،  کۆماری فینلاند ئانتی پۆتکۆنین،  وەفدی یەکێتی ئەوروپا کلیمێنس سەمتنەر،  کۆماری ئەلمانیای فیدراڵ دانیال کرێبەر.

لەمیانەی پێشوازیکردنی لەباڵیۆزە نوێیەکان هەر یەک بە جیا، سەرۆک کۆمار، هەوڵی بەردەوامی عیراقی دووپاتکردەوە بۆ چەسپاندنی پەیوەندیەکی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاریی سیاسی و ئابوری و بازرگانی.

هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزە نوێیەکان لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان و قوڵکردنەوەی پەیوەندییە دۆستانە و هاوکارییەکانی نێوان عیراق و وڵاتەکانیان دەربڕی.

لەلای خۆیانەوە باڵوێزەکان سوپاس و پێزانینیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی و خواستی وڵاتەکانیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاجیاکاندا نیشاندا.