سەرۆک کۆمار پێشوازی لەباڵیۆزی لوبنان دەکات بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانییەوه
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی 9ـی 2025 لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە عەلی ئەدیب حەبحاب بەڵیۆزی لوبنان لە عیراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی.
لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا سەرۆک کۆمار پەرۆشی عیراقی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییه برایانەکانی لەگەڵ لوبنان دووپاتکردەوه و هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆز خواست له کارەکانی داهاتوویدا.
لای خۆیەوە حەبحاب ستایشی رۆڵی بەڕێز سەرۆک کۆمار و هەوڵەکانی کرد لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو وڵات و سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بۆ ئەو پشتیوانییە بەردەوامەی کە لە ماوەی کارکردنیدا بەدەستی هێناوە.



