سەرۆک کۆمار چاوی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کەوت
٥ی ئابی ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئابی 2025، چاوی بە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کەوت.
سەرۆک کۆمار هیوای تەندروستییەکی باش و بەردەوامی بۆ مالیکی خواست، ئەمەش دوای ئەو پشکنینە پزیشکییانەی کە لەم دواییانەدا ئەنجامی داون.
هەروەها، لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی سیاسی وڵات و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان کرا.




