د.لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار عیراق پێشوازیکرد لە موسەنا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم.
لە دیدارەکەدا باس لە چەند پرسێکی سیاسی و نیشتمانی و دوایین پەرەسەندنەکانی گۆڕەپانی عێراق کرا.
سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی و پشتگیریکردنی ڕێڕەوەکانی دیالۆگی نیشتمانی کردەوە، بەو جۆرەی کە یارمەتیدەر بێت لە پتەوکردنی کاری دیموکراسی و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و هەنگاونان بەرەو پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کە ئامانجی خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان بێت.
هەروەها ئاماژە بە پێویستی چەسپاندنی بنەماکانی هەماهەنگی لە نێوان هێزە سیاسییەکان و پشتگیریکردنی ئەو هەوڵانە کرا کە ئامانجیان ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی ئێستا و بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیرە.