کڵێسایەکی مەسیحییەکان دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ سەدەی پێنجی زایینی دەگەڕێتەوە
١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاندووە، لەماوەی یەک هەفتەدا دەستیان بەسەر زیاتر له 16 تۆن خواردهمهنی و كاڵاوشتومهكی جۆراوجۆردا گرتووە، سوپاسی کارگەیەکی شیرنەمەنیش دەکەن کە لە هەبوونی ماددەی بەسەرچوو ئاگاداریان کردوونەتەوە.
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاندووە، بههۆی خراپی و نهشیاوی بۆ خواردن و بهكارهێنان، لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی دهستیان بهسهر زیاتر له 16 تۆن خواردهمهنی و كاڵاوشتومەكی جۆراوجۆردا گرتووە و لە شوێنی دوور لە ناوچەی نیشتەجێبوون لهناویان بردوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئهو خواردهمهنییه جۆراوجۆرانهی لهلایهن لیژنهكانهوه دهستی بهسهردا گیراوه له شهش تۆن پیاز، نزیكهی چوار تۆن و نیو شیرهمهنی، 380 کیلۆگرام قۆخی کەڕوواوی و 87 کارتۆن خواردنەوەی کحولی ماوە بەسەرچوو و هەروەها زیاتر له تۆنێك و 700 كیلۆگرام مهوادی دیكهی جۆراوجۆر.
هاوکات، سوپاسی کارگەیەکی شیرینیش دەکەن کە پەیوەندی بە لیژنەکانەوە کردووە و لە هەبوونی زیاتر لە دوو تۆن شیرینی ماوە بەسەرچوو لە کارگەکەیدا ئاگاداری کردوونەتەوە.
ئیلۆن مەسک، ئەو گەنجەی بە داهێنانەکانی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، جارێکی دیکە جیهانی سەرسام کردووە بە باسکردنی رۆڵی سەرەکی رۆبۆتەکان لە داهاتووی زانستی پزیشکیدا.
ئیلۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی و خاوەن و جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس و سەرۆکی تێسلا باس لەوەدەکات، لەماوەی چەند ساڵێکی کەمدا رۆبۆتەکان تواناکانی پزیشکێکی باش تێدەپەڕێنن لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا، هەروەها تەنها لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا توانای باشترین پزیشکەکانی ئەو بوارە تێدەپەڕێنن.
مەسک باسی لەوەشکردووە، یەکێک لە کۆمپانیاکانی بەناوی "نیورالینک" بۆ تەکنەلۆجیای تایبەتمەند بە مێشک و دەمار، رۆبۆتێکی بەکارهێناوە بۆ چاندنی چەند ئەلیکترۆکۆدێک لە مێشکدا، کە ئەوە زۆر ئەستەم بووە بۆ مرۆڤەکان بتوانن لەو ماوە کەمەدا و بەو وردییە ئەو کارە بکەن.
داهێنانەکانی مەسک لە بواری تەکنەلۆجیادا لەماوەی ئەم چەند ساڵەی کۆتاییدا وای کردووە، مەسک لە پێشەنگی بوارەکەدا بمێنێتەوە و رۆژ بە رۆژ میدیاکان بە بابەتی سەرسوڕهێنەرەوە سەرقاڵ دەکات.
لەماوەی رابردووشدا توانیویەتی لەرێگای چاندنی چیپی بچووک لە مێشکی مرۆڤەکاندا، توانای گفتوگۆ و قسەکردن بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کەسانەی توانای قسەکردنیان نییە.
لە هەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا، ستۆدیۆكانی مارڤڵ گەڕانەوەی ژمارەیەكی زۆر لە ئەستێرەكانی راگەیاند كە ژمارەیان 15 كارەكتەر دەبێت و لە فیلمی (ئەڤێنجەرز دوومسدەی) دا دەركەوتوون . پێشتریش ماڤڵ ستەدیۆز كە بەشێكە لە كۆمپانیای واڵت دیزنی رایگەیاندبوو بەنیازە دوو فیلمی تر لە زنجیرەفیلمی ئەڤێنجەرز بەرهەم بهێنێت، كە وابڕیارە لە ساڵی 2025 دا لە هۆڵەكانی سینەما نمایش بكرێن.
لە هەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا، ستۆدیۆكانی مارڤڵ گەڕانەوەی ژمارەیەكی زۆر لە ئەستێرەكانی راگەیاند كە ژمارەیان 15 كارەكتەر دەبێت و لە فیلمی (ئەڤێنجەرز دوومسدەی) دا دەركەوتوون . ئەو كتارەكتەرانە لە رۆڵی لاوەیكیدا دەردەكەون، لەوانە ئەكتەری ئوسترالی رۆبێرت داونی جونیەر كە كارەكتەری (داكتەر دووم) لە فیلمەكەدا بەرجەستە دەكات.
دەرهێنەر ئەنتۆنی روسۆ لەوبارەیەوە جەختی كردۆتەوە كە رۆبێرت داونی جونیەر گونجاوترین ئەكتەرە بۆ بەرجەستەكردنی ئەو كارەكتەرە و ئاماژەی بەوەكردووە گەڕاندنەوەی ئەو كارەكتەرانە لە چوارچێوەی بیرۆكەیەكدا بووە كە ئەو هەستەی لا دروستكردووە گەراندنەوەیان گوڕوتینێكی زیاتر بەو زنجیرەفیلمە دەبەخشێ و شەیدایانی زنجیرەفیلمەكە خۆشحاڵ دەكات.
پێشتریش ماڤڵ ستەدیۆز كە بەشێكە لە كۆمپانیای واڵت دیزنی رایگەیاندبوو بەنیازە دوو فیلمی تر لە زنجیرەفیلمی ئەڤێنجەرز بەرهەم بهێنێت، كە وابڕیارە لە ساڵی 2026 دا لە هۆڵەكانی سینەما نمایش بكرێن.
كێڤن ڤیجی سەرۆكی ستۆدیۆكانی مارڤڵ لە كۆنفرانسی ساڵانەی (كۆمیك كۆن) دا كە لە شاری سان دیێگۆی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا بەڕیوەدەچێت رایگەیاندبوو هەردوو فیلمی (ئەڤێنجەرز: دە كانگ داینستی) و (ئەڤێنجەرز: سێكرێت ۆرز) دەبنە دوایین بەشی ئەو زنجیرە سەركەوتووەی مارڤڵ.
فیلمی (ئەڤێ،جەرز: ئێندگەیم) ساڵی 2019 نمایشكرا و بوو بە دووەمین فیلمی مێژووی سینەما لە بۆكس ئۆفیسدا، ئەوەش لەكاتێكدایە كە داهاتی فیلمەكانی جیهانی مارڤڵ لەسەر ئاستی جیهان تائێستا گەیشتۆتە 25 ملیار دۆلار.