وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، سبەینێ یەکێتی و پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆدەبنەوە.

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، كۆبونەوەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ حكومەتی هەرێم بەردەوامە.

وتیشی، بڕیارە سبەینێ‌ پێنجشەممە، جارێكی دیکە هەردوولا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پۆستەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لە سلێمانی كۆببنەوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەستی پێ کردووە. ئەگەرچی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان ئاشکرا ناکەن، بەڵام بەپێی وتەی بەرپرسانی هەردوولا، کۆبوونەوەکان ئەرێنین و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوانیاندا هەیە.