دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە سنوری چەمچەماڵ گەنجێک کوژرا، هێزەکانیان دوای بە دواداچون تۆمەتباری روداوەکەیان دەستگیر کردوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ شەوی رابردوو لەسنوری قەزای چەمچەماڵ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، ئاڵۆزی و شەڕ لەنێوان دوو گەنج دروست دەبێت و بەچەقۆ گەنجێک دەکوژرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوابەدوای روداوەکە هێزەکانینا دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوە  و بەدواداچون و لە ئەنجامدا توانیویانە تۆمەتباری روداوەکە دەستگیر بکەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو،  لەئێستادا تۆمەتبار بەمادەی ( 405 ) لەیاسایی سزادانی عیراقی یاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.