ئەیال زامیر، سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵآتەکەی لە ئامادەباشی تەواودایە و  هەوڵی ئێران بۆ سەپاندنی هاوکێشە و گۆڕینی واقیع شکست دەهێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو هێرشەی کردیانە سەر ئێران، سەرەتایەکە بۆ هێرشی نوێی توندتر و فراوانتر.

ئەیال زامیر، رایگەیاند، ئەوان  لە ئامادەباشییەکی تەواودان و لە هەر شوێنێک مەترسییەک هەبێت لەسەریان  دەستنیشانی دەکەن و چۆنیان بوێت مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هێرشانەی رۆژی دووشەممە کردیانە سەر ئێران تەنها سەرەتایەک بووە بۆ هێرشی نوێی فراوان و توندتر.

لەبارەی حزبوڵاشەوە دەڵێت؛ بەردەوام دەبن لە چالاکییەکان و زیانگەیاندن بە حزبوڵا و پاراستنی شارۆچکەکانی باکور.

جەختیشیکردوەتەوە، سوپای وڵاتەکەی لە رەوشی تەواوی ئامادەباشیدایە بۆ لێدانی توند لە ئێران  و پاراستنی بەرژەوندییەکانیان لە هەرشوێنێک بێت.