لە ئیستەنبوڵ 13 كەس بە تۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیركران
سەوسەن سەید
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
لە ئیستەنبوڵ 13 كەس بە تۆمەتی پەیوەندی بە گروپی تیرۆریستی داعشەوە دەستگیركران و پروپاگەندەیان بۆئەو گروپە تیرۆریستییە كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستەنبوڵ رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كۆماریی ئیستەنبوڵ، ئۆپراسیۆنێكیان بۆ ئاشكراكردن و رێگریكردن لە چالاكییەكانی داعش ئەنجامداوە و بەهۆیەوە 13 گومانلێكراویان دەستگیركردووە، كە پەیوەندییان بە گروپی تیرۆریستی داعشەوە هەبووە و لە رێگەی كەناڵ و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پڕوپاگەندەیان بۆ ئەو گروپە تیریستییە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لێكۆڵینەوە لە دۆسێی ئەو تۆمەتبارانە بەردەوامە و دۆسێكانیشیان رەوانەی لقی هەواڵگریی ئاسایشی ئیستەنبوڵ كراوە.



