بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، ئاگادارییەکی گرنگی ئاڕاستەی هاووڵاتیانی شاری هەولێر کرد و رایگەیاندم، دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، پرۆسەی زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن (12) ساڵ بۆ سەر پسوولەی خۆراک لە رێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە دەستیپێکردووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ئێستادا هاووڵاتیان دەتوانن ناوی منداڵەکانیان لە رێگەی سیستەمەکەوە تۆمار بکەن.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە هەر هاووڵاتییەک لە کاتی تۆمارکردنی ناوی منداڵەکەیدا لە سیستەمە ئەلیکترۆنییەکەدا روبەڕوی هەر کێشەیەک بووەوە، دەتوانێت سەردانی تەلاری بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر بکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی ئاسانکاری و جێبەجێکردنی پرۆسەی تۆمارکردنەکە.

هەر بەپیی راگەیەنراوەکە، بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی منداڵان و ئەنجامدانی پرۆسەی پارەدانی ئەلیکترۆنی، پێویستە هاووڵاتیان یەکێک لەم ڤیزە کارتانەی لابێت: ڤیزە کارتی بانکی باشور، یان ڤیزە کارتی کیو کارت