پەیامی هاوخەمی د. لەتیف رەشید بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز
ساکۆ
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز کرد و دەڵێت: میدیای کوردی و عیراقی بە کۆچی دوایی کاکە هەڵکەوت، رۆژنامەنووسێکی راستگۆی لەدەستدا.
دەقی پەیماکە:
بەڕێزان خوشک و برایان لە تۆڕی میدیایی روداو
کەسوکار و هاوپیشەکانی کۆچکردوو
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی راگەیاندنکاری دڵسۆز (هەڵکەوت عەزیز)م بیست.
میدیای کوردی و عیراقی بە کۆچی دوایی کاکە هەڵکەوت، رۆژنامەنووسێکی ڕاستگۆی لەدەستدا کە لە ڕووماڵی سیاسی و رۆژنامەگەریی مەیدانیدا پێشەنگ و لێهاتووانە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوەندی بڕیاری عێراقی دەگەیاند.
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکاری و هەموو میدیاکاران دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
د. عبدولـلەتیف جەمال رەشید



