نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، دانوستان لە رێگەی پاكستانەوە بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی بۆ رێككەوتن.

ئەمیرسەعید ئیرەوانی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، گۆڕینەوەی پەیام و بیروڕاكان لە نێوان ئێران و ئەمریكا بۆ گەیشتن بە دەقێكی كۆتایی بە مەبەستی رێككەوتن لە رێگەی پاكستانەوە تائێستاش بەردەوامە. 

وتیشی، هێشتا لەگەڵ واشنتۆن نەگەیشتوونەتە دەقی كۆتایی لەبارەی رێككەوتن و بەدواداچوونیش بۆ سەرنج و بیروڕاكان دەكەن و ئومێدەوارن تا كۆتایی ئەم مانگە بگەنە ئەنجام.